له‌ پشده‌ر بنكه‌یه‌كی فێركردن‌و له‌به‌ركردنی قورئان ده‌كرێته‌وه‌و لقی پشده‌ر به‌شداری كردنه‌وه‌كه‌ی ده‌بێت


رۆژی دووشه‌ممه‌  19/5/2014 شاندێكی لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان  كه‌ پێكهاتبوو له‌ (لێپرسراوی لق . م . ملا احمدی خانقا و كارگێڕانی لق م.ملا علی عبدالله علی و م.ملا محمد بێگه‌ڵاسی و م.ملاسید عبدالرحمن و به‌رپرسی ناوچه‌كانی هێرۆ و هه‌ڵشۆ و چه‌ند مامۆستایه‌كی تر) به‌شداریان كرد له‌ كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی فێربون و له‌به‌ركردنی قوڕئانی پیرۆز له‌ شاری قه‌ڵادزێ‌، كه‌له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه‌ كرایه‌وه‌.

له‌ ئاهه‌نگه‌كی كردنه‌وه‌ی بنكه‌كه‌دا ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ مامۆستایانی ئاینی‌و وه‌زیری ئه‌وقاف‌و كه‌سایه‌تی ناوچه‌كه‌ ئاماده‌بوون.

له‌ میانه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌ چه‌ند وتارێك له‌ لایه‌ن به‌رێوه‌به‌ری بنكه‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕین و وه‌زیری ئه‌وقاف و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بنكه‌كانی فێربون و له‌به‌ركردنی قوڕئان و لقی پشده‌ری یه‌كێتی زانایان پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كران.

له‌ لایه‌ن لێپرسراوی لقی پشده‌ر وتاری لق خوێنرایه‌وه‌، كه‌ به‌ ئایه‌تی (ورتِّل القران ترتیلا ..) و فه‌رموده‌ی ( خیركم من تعلّم القران وعلّمه‌ )ده‌ستی پێكردو به‌خێرهاتنی میوانه‌كانی كردو سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كرد كه‌ ده‌ست و قسه‌ی خێریان هه‌بووه‌ له‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م بنكه‌یه‌ . وه‌پشگیری ته‌واوی لقی زانایانی بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌م بنكه‌یه‌ ڕاگه‌یاند ..

هه‌روه‌ها به‌رپرسی لق رایگه‌یاند پێویسته‌ له‌ داهاتوودا بۆ به‌ره‌و پێشبردنی بواری ئایینی  هه‌ماهه‌نگی‌و راگۆڕینه‌وه‌‌و مه‌شوه‌ره‌تی ته‌واو له‌ نێوان یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌وقاف‌و  مه‌داریسی دینیدا هه‌بێت‌و هه‌مومان به‌ یه‌كه‌وه‌ ده‌توانین بواری ئایینی له‌ ناوچه‌ی پشده‌ر به‌ ره‌و پێش ببه‌ین‌و بیگه‌یه‌نینه‌ ئاستێكی وا كه‌ هه‌موومان ره‌زامه‌ند بین، زۆربه‌ی مامۆستایان و  به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕینیش پشتگری ئه‌م پێشنیاره‌ی لقی یه‌كێتی زانایانیان كرد. ل كۆتایشدا به‌ دابه‌ش كردنی شیرینی كۆتایی به‌ مه‌راسیمه‌كه‌ هات.