به‌ بۆنه‌ی وه‌فاتی دایكیه‌وه‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پرسه‌‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ مامۆستا عومه‌ری سوێری ده‌كات


به‌ بۆنه‌ی وه‌فاتی دایكی مامۆستا مه‌لا عومه‌ری سوێری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان‌و پێشنوێژو وتارخوێن له‌ مزگه‌وتی صه‌وافی شاری هه‌ولێر، كه‌ رۆژی شه‌ممه‌ 31/6/2014 وه‌فاتی كرد، مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له‌ مامۆستای به‌ڕێز ده‌كات‌و داوا له‌ خوای میهره‌بانیش ده‌كات دایكی به‌ڕێزیان به‌ به‌هه‌شتی به‌رین شاد بكات‌و سه‌برو ئارامیش به‌ مامۆستاو خانه‌واده‌كه‌ی ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیه‌ راجعون