لقی ڕانیە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامداوبەشداری یادی میعراجی کرد

 

رۆژی ٢٥-٥-٢٠١٤ لە بارەگای لق بە بەشداری کارگێڕانی لق‌وبەرپرسی ناوچەکان کۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدا.

  سەرەتا كۆبونه‌وه‌كه‌ بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد، دواتر بەرپرسی لق وێڕای بەخێر هێنانی ئەندامان دەست خۆشی کارو چالاکیەکانی لێکردن و هیوای خواست کە زانایان هانی خه‌ڵك بده‌ن تاكو خۆیان بپارێزن لە کاری نەشیاوو منداڵەکانیان بە گوێڕایەڵی بۆ  دین پەروەردە بکەن.

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس لە بارودۆخی ئێستای عێڕاق کراو هیوا خوازبوون کە حکومەتێکی خزمەتگوزار بێتە کایەوە.

بە خوێندنەوەو گوێگرتن لە ڕاپۆرتی ناوچەکان  کۆتایی به‌ كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ هات.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ شەوی (٢٧) ی رەجەب راگەیاندنی لق  سەر پەرشتی ئاهەنگی ئیسراو میعراجی کرد کە بەریز (م. سید حسن ) لە سەیداوا لە مزگەوتەکەی خۆی ئەنجامی داو بانگهیشتی زانایانی ئایینی‌و موسڵمانانی کردبوو بۆ یادی شه‌وڕۆیی سه‌روه‌ری مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد (درودی خوای له‌ سه‌ر بێت).