لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی ئه‌نجامدا


 رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 25-5-2014 ستافی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كیتی زانایان به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ریز م. تحسین خۆشناو به‌رپرسی لق كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی مانگانه‌ی له‌ باره‌گای لق به‌ ئاماده‌بونی كارگیرانی لق و به‌رپرسی ناوچه‌كان ئه‌نجامدا.

 سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ خویندنی چه‌ند ئایه‌تیك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، دواتر به‌ڕێز به‌رپرسی لق كۆبونه‌وه‌كه‌ی به‌ خستنه‌ رووی به‌شێك له‌ كاروچالاكی‌و رێنماییه‌كانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی ده‌ستی پێكرد‌و ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ش قسه‌یان لێوه‌كرا:

دانانی به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه‌ خرایه‌ روو به‌ ئاماده‌كاری زانایان بۆ پیشوازیكردن له‌ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان‌و، ده‌ستخۆشی كرا له‌ قه‌واره‌ سیاسیه‌كان كه‌ ئه‌گه‌ر زۆریش دواكه‌وت به‌ڵام دواجار رێك كه‌وتن له‌سه‌ر پێكهینانی كابینه‌ی هه‌شته‌می حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان‌و  داوا كرا په‌له‌ بكرێ‌ له‌ خێرا راگه‌یاندن و پێكهینانی كابینه‌كه‌و ره‌چاوی دۆخی ژیانی هاوڵاتیان بكرێ‌‌و، پرسی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف بیرورای له‌باره‌وه‌ ئاڵوگۆر كرا‌و بڕیاردرا كۆمه‌ڵی پێشنیاز بدرێته‌ وه‌زیری نوێ‌‌و دواكرا چاكسازی بكرێت له‌م وه‌زاره‌ته‌و هه‌وڵبدرێت رێز و شكۆ بۆ مزگه‌وت بگه‌رێته‌وه‌و رۆڵه‌كه‌ی كارا بكریت له‌ نیو كۆمه‌ڵی كورده‌واری .

م. یوسف گه‌ره‌وه‌یی

لقی شه‌قڵاوه‌ ی یه‌كێتی زانایان