لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان پێشوازی كرد له‌ شاندێكی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی

رۆژی چوارشه‌مه‌ 21-5-2014 شاندێكی به‌رێوبه‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی بنكه‌ی شه‌قڵاوه‌ سه‌ردانی لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایانی كرد.

ئه‌مه‌و شانده‌كه‌ له‌ لایه‌ن به‌رپرس‌و كارگێرانی لق به‌ گه‌رمیه‌وه‌ پێشوازیان لێكرا‌و، له‌ دانیشتنی نێوانیاندا هه‌ردوو لا هاوڕابوون له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ زه‌روره‌ هاوكاری‌و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو هه‌بێت له‌ نێوان ته‌واوی چین‌و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌موو چه‌شنه‌ توندوتیژیه‌كی كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری دوو چاری ده‌بێته‌وه‌ . 

م. یوسف گه‌ره‌وه‌یی

لقی شه‌قڵاوه‌ی یه‌كێتی زانایان