لقی چه‌مچه‌ماڵ خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی به‌خشی به‌ زانایانی ئایینی خا‌وه‌ن شه‌هیدو سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی سلێمانیشیان كرد


سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 1/6/2014 له‌ باره‌گای لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و به‌ ئاماده‌بونی لێپرسراو و هه‌ندێ له‌ كارگێڕان‌و ئه‌ندامانی لق سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستا ئایینیه‌ به‌ڕێزانه‌ی كه‌ له‌ شۆڕشه‌ جیاجیاكانی كوردستاندا كه‌سی پله‌ یه‌كیان شه‌هیدكراوه‌ خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان پێ‌ به‌خشرا .

له‌ پاش ته‌واوبونی مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌هاوڕێیه‌تی لێپرسراوی لقی چه‌مچه‌ماڵ سه‌رجه‌م زانایانی خاوه‌ن شه‌هید سه‌ردانی مۆزه‌خانه‌ی ئه‌منه‌سوره‌كه‌یان كرد له‌شاری سلیمانی .

له‌كاتێكدا ئه‌و مۆزه‌خانه‌یه‌ چه‌ندین به‌شی نه‌ته‌وایه‌تی و كلتوری و مێژووی و سه‌ربازی له‌خۆ ده‌گرێت .

 شایه‌نی باسه‌ سه‌رجه‌م خه‌ڵاته‌كان له‌ ڕێگه‌ی لێپرسراوی لقه‌وه‌ و به‌هاوكاری كه‌سایه‌تیه‌ دلسۆزه‌كانی زانایان دابینكرابوون .