پەرلەمان له‌ کوشتنی كچه‌ پازده‌ ساڵیه‌كه‌ تاوانباره‌

مامۆستا مه‌لا یاسین وه‌رتی، له‌ بابه‌تێكیدا كه‌ له‌ دوا ژماره‌ی رووداو بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، كه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی كوشتنی ئه‌و ئافره‌ته‌ی به‌ناوی (دونیا) په‌رله‌مانی كوردستان تاوانباره‌ نه‌ك مامۆستایانی ئایینی.

مامۆستا یاسین له‌ وتاره‌كه‌ی باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ له‌ ساڵی (2011) یه‌كێتی زانایان پڕۆژه‌یاسای مه‌ئزوونی شه‌رعی دایه‌ په‌رله‌مان، ئه‌گه‌ر بكرابایه‌ یاسا زۆربه‌ی ئه‌و گرفتانه‌ چاره‌سه‌ر ده‌بوون، به‌ڵام له‌ بری بكرێته‌ یاسا كه‌متر له‌ (10) كه‌س ده‌نگیان پێدا‌و، ئه‌وانه‌ی دی ره‌تیان كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌رگای به‌ رووی ئه‌و كێشا به‌ واڵایی هێشته‌وه‌.

دواجار مامۆستا یاسین داوا له‌ خولی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مان ده‌كات، به‌خۆیان داوای ئه‌م پڕۆژه‌ بكه‌ن‌و بیكه‌نه‌ یاسا.

 

ده‌قی وتاره‌كه‌ی مامۆستا یاسین له‌م لینكه‌ بخوێنه‌وه‌:

 

http://www.zanayan.org/articles.php?id=1272&eid=124