راگری كۆلیژی ئیلاهیاتی زانكۆی دیجله‌ی وڵاتی توركیا سه‌ردانی یه‌كێتی زانایان ده‌كات

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی 3/6/2014 مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازی كرد له‌ پرۆفیسۆر دكتۆر عبدالكریم ئون ئالان راگری كۆلیژی ئیلاهیات له‌ زانكۆی دیجله‌ی وڵاتی توركیاو شاندی یاوه‌ری.

له‌ دانیشتنێكدا كه‌ مامۆستا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مامۆستا أحمد شافیعی‌و مامۆستا نه‌جمه‌ددین وادی‌و مامۆستا جه‌عفه‌ر گوانی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و مامۆستا ئه‌نه‌س شه‌ریف ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئاماده‌یبوون باس له‌ خوێندنی ئایینی‌و پرۆگرامی خوێندن له‌ كوردستاندا كراو، هه‌ردولاش ته‌ئكیدیان له‌ په‌یوه‌ندی‌و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامی  نێوانیان كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها ئاسانكاری بۆ خوێندنی قوتابیانی كورد له‌و زانكۆیه‌ به‌شێكی تر بوو له‌ باسه‌كانی دانیشتنه‌كه‌.

له‌ لای خۆشیه‌وه‌ راگری كۆلیژی ئیلاهیات به‌ڵێنیدا كه‌ هه‌موو ئاسانكاری‌و هاوكاریه‌ك بۆ ئه‌و قوتابیه‌ كوردانه‌ بكات كه‌ ده‌یانه‌وێ درێژه‌ به‌ خوێندنی ئایینی بده‌ن له‌م زانكۆیه‌دا به‌ تایبه‌تی له‌ خوێندنی باڵا (ماسته‌ر_ دكتۆرا).