لقی شاره‌زور بەشداری کۆنفڕانسێك ده‌رباره‌ی مامۆستا مەلا عبدالکریم مدرس و مەولەوی شاعیر ده‌كات


پێش نیوەڕۆی رۆژی سێشەممە  2014/6/3 شاندێکی لقی شاره‌زور کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان م.شێخ غازی م.عبدالرحیم و چەند مامۆستایەکی تری ناوچەی مەولانا خالید. لەسەر بانگهێشتی {لاوان و ڕۆشنبیران و پەیڕەوانی تەسەوف ئامادەی کۆنفڕانسی ئەدەبی و ڕۆشنبیری و زانست بوون} بۆ هەردوو زانای پایەبەرزی تەسەوف{مامۆستا مەلا عبدالکریم مدرس و مەولەوی شاعیر} . لە هۆڵی ڕۆشنبیری لە دەربەندیخان.  چەند لێکۆڵینەوەیەک لەسەریان پێشکەش کرا

- فەلسەفە لای مەولەوی.   د.سەباح بەرزنجی

- عەقیدە لەلای مەولەوی. د.لقمان بەحرکەیی

- گەشتێک بە ژیان و بیری مودەڕیس.  م.عبدالله عاڵایی

4.پێغەمبەر {د.خ} لە شیعرەکانی مودەڕیسدا   م.ئیبڕاهیم

پاشان بەچەند بروسکە و موداخەلات کۆتایی بە کۆنفڕانسەکە هات کە نزیکی سێ کاتژمێری خایاند.