لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان پێشوازی له‌كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیما ده‌كات


ڕۆژی 3_6_2014 شاندێكی باڵای تالاسیمای كوردستان به‌مه‌به‌ستی سوپاس و پێزانین سه‌ردانی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان كردو له‌لایه‌ن مامۆستا نجم الدین قادر لێپرسراوی لق و كارگێڕانی لقه‌وه‌ به‌ گه‌رمی پێشوازیان لێكرا.

سه‌ره‌تا له‌ وته‌یه‌كدا به‌رپرسی لق به‌ناوی ستافی لقه‌وه‌ به‌خێرهاتنی شانده‌كه‌ی كردو سه‌ردانی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمای به‌رز نرخاند، له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا لێپرسراوی لق باسی له‌ گرنگی هاوكاری به‌ده‌نگه‌وه‌ چونی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمای كردو به‌ پێویستی زانی سه‌رجه‌م چین و تۆێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردی له‌ قۆناغه‌ پێویست‌و تایبه‌تیه‌كاندا ده‌ستی یارمه‌تی بۆ كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیما درێژبكه‌ن.

دواتر به‌رێز لێپرسراوی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیما له‌ وته‌یه‌كدا سوپاس و پێزانینی كۆمه‌ڵه‌كه‌یانی به‌ زانایانی ئاینی شاری سلێمانی ڕاگه‌یاند، كه‌ هه‌رده‌م هاوكارو یارمه‌تیده‌ریان بون‌و ده‌ستباریان بۆ گرتون، له‌ به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا باسی له‌ گرنگی ڕۆڵی زانایانی ئاینی كرد له‌ هاندانی جه‌ماوه‌ر له‌ڕێگه‌ی وتاره‌كانی هه‌ینیه‌وه‌ بۆ به‌خشێنی خوێن و هاوكاری كردنی كۆمه‌ڵه‌كه‌یان‌و، ئه‌ركی زانایانی ئاینی له‌ خۆپاراستنی جه‌ماوه‌ر له‌توش بون به‌تالاسیماو چۆنیه‌تی خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشیه‌ به‌تایبه‌تی له‌كاتی ئه‌نجام دانی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگریدا به‌شێكی تر بوو له‌ وته‌كه‌ی لێپرسراوی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیما.

پاشان شاندی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیما خه‌ڵاتی ڕێزلێنانیان به‌خشیه‌ لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان و پاشان به‌ڕێزه‌وه‌ به‌ڕێكران.