له‌سۆران یادی ئیسراو میعراج به‌رز راگیرا


به‌ئاماده‌بوونی قایقامی سۆران‌و نوێنه‌رانی دام‌و ده‌زگاكانی ئیداری‌و لایه‌نه‌سیایه‌كان‌و مامۆستایانی ئاینی‌و ریش سپی‌و پیاوماقول‌و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی   سنوره‌كه‌، به‌ هه‌ماهه‌نگی نێوانیان لقی سۆران‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران له‌ هۆلی بۆنه‌كانی ئه‌وقافی سۆران یادی ئسراو میعراج به‌رز ڕاگیرا.

له‌ سه‌ره‌تادا به‌وبۆنه‌وه‌ چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز خوێندرایه‌وه‌، دواتر له‌لایه‌ن كرمانج عزه‌ت وتاری ئیداره‌ی سۆران خوێندرایه‌وه‌، دوا به‌دوای وتاری قایمقام وتاری لقی سۆران‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران له‌ لایه‌ن مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید خوێنرایه‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌ به‌ گه‌وره‌ی رووداوه‌كه‌ كردو به‌ یه‌كێك له‌ رووداوه‌ گرنگه‌كانی مێژووی ئیسلامی له‌قه‌له‌مداو به‌ بایه‌خه‌وه‌ ورده‌كاریه‌كانی ناو روودانی رووداوه‌كه‌ی بۆئاماده‌بوان شیكرده‌وه‌، هه‌روه‌ك روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ گه‌لی كورد كه‌ گه‌لێكی موسولمانه‌ هه‌میشه‌ به‌ چاوی ڕێزه‌وه‌ سه‌یری ئه‌و بۆنه‌ پیرۆزانه‌ بكات و به‌هه‌ند وه‌ریان بگرێت.

دواتریش چه‌ندین سروود به‌وبۆنه‌وه‌ پێشكه‌شكران‌و چه‌ندین خه‌لاتیش به‌وبۆنه‌وه‌ دابه‌شكران‌و كۆتای ئاهه‌نگه‌كه‌ش به‌چه‌ند سرودێك كۆتای پێهات.

راگه‌یاندنی لقی سۆران