لقی سۆران پیرۆزبای له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌كات


له‌سه‌ردانێكیدا بۆ باره‌گای مه‌لبه‌ندی 6 ی سۆرانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، شاندێكی  لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌ بۆنه‌ی 39 ساڵه‌مین دامه‌زراندنی ئه‌و حزبه‌وه‌ پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ كرد،

دوای پَێشوازی كردنێكی گه‌رم له‌ لایه‌ن لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند ( كوێخا سیروان)‌و كارگێرو ئه‌ندامانه‌وه‌ ، شانده‌كه‌ وێڕای پیرۆزبای‌و نرخاندنی مێژو خه‌باتی حزبه‌كه‌یان له‌پێناو ئازادی گه‌لێكی سته‌مدیده‌، هیوایان خواست له‌ قۆناغی ئێستادا كه‌ هه‌ڵومه‌رجی له‌باره‌ بۆبه‌ره‌و پێشچوون‌و هه‌نگاونانی جدی بۆ زیاتر وه‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد، هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه‌ خه‌بات بكه‌ن‌و سه‌رجه‌م هێزه‌ سیاسیه‌كان ته‌بای ناوماڵی كورد بپارێزن بۆ به‌ره‌نگاری ناحه‌زانی كورد، هه‌روه‌ك شانده‌كه‌ پشتگیری مامۆستایانی ئاینیشی دوپاتكرده‌وه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ سه‌رجه‌م مافه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی گه‌لی كوردو پشتیوانی كردنی سیاسه‌ته‌كانی سه‌ركردایه‌تی له‌وباره‌وه‌،

ئه‌مه‌و له‌ لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ ستافی مه‌ڵبه‌ند سوپاس‌و پێزانینی خۆیان بۆسه‌ردانه‌كه‌و هه‌ڵوێستی شاندی لقی سۆرانی زانایان ده‌ربڕی‌و پشتیوانی خۆیان بۆ شانده‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

شایه‌نی وتنه‌ شاندی لقی سۆران به‌سه‌رپه‌رشتی به‌رێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق‌و یاوه‌ری كارگێرو ئه‌ندامانی لق‌و هه‌روه‌ها یاوه‌ری به‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و ژماره‌یه‌ك مامۆستای ئاینی تر پێكهاتبوون.

راگه‌یاندنی لقی سۆران