لقی ڕانیە لە (٢) چالاکیەکدا

 

رۆژی 1/6/2014  شاندێکی ئەوقاف سەردانی لقی ڕانیەی یەکێتی زانایانیان کرد، دوای پێشوازی و گفتوگۆ بڕیاریاندا بەیەکەوە سەردانی  کۆمیتەی ڕێکخستنی یەکێتی نیشتیمانی بکەن بە بۆنەی یادی (٣٩) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، وەفدی میوان لەگەڵ شاندێکی لق بە یەکەوە ئەو سەردانە یان ئەنجامدا.

 له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ شاندێکی لق کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی رۆژی (٢-٦-٢٠١٤) بەشداریان کرد لە چۆنیەتی پڕۆژەیەک کە ( ڕێکخراوی دڵسۆزی بۆ هزرو ڕۆشنبیری) و(ناوەندی ئاییندە بۆ پرسەکانی گەنج ) بە هاوکاری (فەرمانگەی ڕێکخراوە نا حکومییەکان) لە هۆڵی کتێبخانەی گشتی ئەنجامیاندا ، تا بتوانن پڕۆژەیەکی چڕو پڕ پێشکەش بە پەرلەمان بکەن بۆ چۆنیەتی کارا کردنی کۆمپانیاکان بۆ خزمەتی تەواو، ئەمەو شاندێکی لقیش  لەو گفتوگۆکراوەدا، پێشنیازو تیبینیی خۆیا ن بۆ ئەو بابەتە پێشکەش کرد و لە کۆتاییدا بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر ئە نداما ندا دابەشکراو کۆتایی پێهات.