یه‌كێتی زانایان دووباره‌ پرۆژه‌ یاسای مه‌ئزونی شه‌رعی پێشكه‌شی په‌ڕله‌مانی كوردستان ده‌كات


له‌ دوای گردبونه‌وه‌كه‌ی زانایانی ئایینی له‌ شاری هه‌ولێر له‌ 5/6/2014 كه‌ تیایدا یاداشتنامه‌یه‌كی سێ خاڵیان ئاڕاسته‌ی هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه‌ بریتی بوون له‌ داواكردنی حصانه‌ بۆ زانایانی ئایینی‌و رێكخستنی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له‌ رێی پرۆژه‌ یاسای مأزونی شه‌رعی‌و بێڕێزی نه‌كردن به‌ زانایانی ئایینی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌  یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان  به‌ نوسراوی ژماره‌ 158 له‌ 8/6/2014 وه‌ك دووپاتكردنه‌وه‌ی داواكاریه‌كانی گردبونه‌وه‌كه‌ به‌ فه‌رمی بۆ جاری دووه‌م به‌راییه‌كانی پرۆژه‌ یاسای رێپێدراوی شه‌رعی (مه‌ئزونی شه‌رعی) بۆ په‌ڕله‌مانی كوردستان نارد بۆ ئه‌وه‌ی له‌م خوله‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان بخرێته‌ ناو به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان.

ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ تاكو له‌ كوردستانیش وه‌كو وڵاته‌كانی تری ئیسلامی یاسایه‌ك هه‌بێت بۆ رێپێدراوی شه‌رعی (مه‌ئزونی شه‌رعی) به‌ مه‌به‌ستی رێكخستنی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری‌و نه‌هێشتنی ده‌رفه‌ت له‌ به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی شیاوی ئه‌م كاره‌ پیرۆزه‌ نین‌و، هاوڵاتیانیش له‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌ دڵنیابن.

       له‌ خولی رابردوی په‌ڕله‌مانی كوردستان یه‌كێتی زانایان ئه‌م پرۆژه‌ یاسایه‌ی به‌ نوسراوی ژماره‌ 141 له‌ 27/7/2011   ئاراسته‌ی په‌ڕله‌مانی كوردستان كرد.

 

ده‌قی یاداشتنامه سێ خاڵیه‌كه‌ له‌م لینكه‌ بخوێنه‌وه‌

http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=1&id=4138