رۆژی (٨-٦-٢٠١٤) شاندێکی لقی رانیهی یهكێتی زانیان لەگەڵ بەرپرسی ناوچەی ڕانیەو ئەوقافی ڕاپەڕین بەشداری وۆرکشۆپێکیان کرد کە ریکخراوی (پارێز بۆ هۆشیاری تەندروستی) ئەنجامی دابوو بۆ چینو تویژەکانی دەڤەری راپەرین لە هۆڵی شارەوانی به ههماههنگی لە گەڵ ئیدارەی ڕاپەڕین كه تایبەت بوو به سەربرینی ماڵاتو سەربرخانەكان. له لایهكی ترهوه ڕاگەیاندنی لق سەردانی هۆڵی تاقیکردنەوەی خوێندکارانی پۆلی شەشی خوێندنی ئایینی کرد بۆئاگاداریو چۆنیەتی بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەکانو ئامادەیی خۆشیان دهربڕی بۆ هەرهاریکاریەک کە بەوان ئەنجام بدریَ. |