له‌سۆران ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی دوو مزگه‌وت به‌ڕێوه‌چوو


له‌چه‌ند رۆژی رابردوو به‌به‌شداری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و لقی سۆران‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقاف‌و نوێنه‌رانی دام‌و ده‌زگا ئیداریه‌كان‌و مامۆستایانی ئاینی‌و جه‌ماوه‌رێكی به‌رچاوی سۆران هه‌ریه‌ك له‌مزگه‌وتی (پیره‌باو) له‌به‌رگوان‌و، هه‌روه‌ها مزگه‌وتی (شێخ عوسمان نه‌قشبه‌ندی) له‌گه‌ڕه‌كی برایه‌تی سه‌نته‌ری سۆران كرانه‌وه‌.

ئه‌مه‌و له‌ رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌كاندا هه‌ر دوو به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لاسه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران وته‌یان پێشكه‌شكرد‌و، له‌ وته‌كانیاندا رۆڵ‌و پێگه‌ی مزگه‌وتیان به‌ بایه‌خه‌وه‌ وه‌سفكردو گرنگی ئاوه‌دانكرنه‌وه‌و گه‌وره‌یی خێرو پاداشتی دروستكردنی مزگه‌وتیان له‌ لایه‌ن خواوه‌ بۆ ئاماده‌بوان باس كرد، هه‌روه‌ك سوپاسی خێرخوازه‌كانیشیان كرد كه‌ به‌ دروستكردنی ئه‌و دوو مزگه‌وته‌ هه‌ڵساون‌و هیوایان خواست كه‌ خوای گه‌وره‌ نمونه‌ی ئه‌و جۆره‌ كه‌سانه‌ له‌ كوردستان زیادبكات بۆ خزمه‌تكردنی دین‌و نیشتمانه‌كه‌مان.

شایه‌نی باسه‌ كۆتایی ڕێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی هه‌ردوو مزگه‌وته‌كه‌ش به‌چه‌ندین سروودی ئاینی كۆتایی هات كه‌ بوه‌ مایه‌ی خۆشحاڵی ئاماده‌بوان.

راگه‌یاندنی لقی سۆران