لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان هه‌ڵمه‌تێكی خوێن به‌خشین بۆ توشبوانی نه‌خۆشی تالاسیما ئه‌نجام ده‌دات


ڕۆژی 9/6/2014 لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان وه‌ك هاوكاریه‌ك بۆتوشبوان به‌نه‌خۆشی تالاسیما هه‌ڵمه‌تێكی خوێن به‌خشینی به‌ به‌شداری زیاتر له‌ چل زانای ئاینی ئه‌نجامدا.

له‌هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا نجم الدین قادر لێپرسراوی لق‌و ئاماده‌بونی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیما ئه‌نجام درا، له‌ وته‌یه‌كدا لێپرسراوی لق سوپاسی مامۆستایانی ئاینی كرد كه‌ به‌شداریان له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ مرۆڤ دۆستانه‌یه‌دا كردوه‌و داوای له‌ خێرخوازان كرد كه‌ به‌شداری هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ بكه‌ن‌و،  ئه‌وه‌شی بۆ ئاماده‌بوان ڕونكرده‌وه‌ كه‌ به‌شداری كردنی زانایانی ئاینی به‌ شێوازی پراكتیكی هاندانێكی گرنگه‌ بۆ جه‌ماوه‌ر كه‌ به‌ده‌م ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌وه‌ بچن.

لای خۆیشیه‌وه‌ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمای سلێمانی له‌ وته‌یه‌كدا به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌كه‌یانه‌وه‌ سوپاسی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كرد بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌و باسی له‌گرنگی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ كرد و پاشان ئاماده‌بوان به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ كۆتاییان به‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ هێناو به‌ڕێزه‌وه‌ به‌ڕێخران.