ڕۆژی 9 / 6/ 2014 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا نجم ا‌لدین قادر لێپرسراوی لق و ئه‌ندامێتی كارگێڕانی لق به‌شداریان كرد له مه‌راسیمی به‌خشینی خه‌ڵات به كۆمه‌ڵێك زانا‌و كه‌سایه‌تی تایبه‌تی مزگه‌وتی قه‌ره‌چێواری، كه له مێژوی دروستبونی ئه‌و مزگه‌وته‌دا ڕۆڵی كارایان هه‌بوه. سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه به خوێندنی چه‌ند ئایه‌تێك له قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكردو، پاشان وتاری به‌خێرهاتن له‌لایه‌ن مامۆستای پێشنوێژی مزگه‌وته‌كه‌وه خوێندرایه‌وه ئامانجی كاره‌كه‌یان بۆ ئاماده‌بوان خسته‌ڕو، پاشان وتاری هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سلێمانی‌و لێپرسراوی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان خوێندرایه‌وه، له‌وته‌كه‌یدا لێپرسراوی لق ده‌ستخۆشی له ئه‌نجامدانی كاره‌كه‌یان كرد‌و، گرنگی كاره‌كه‌یشی بۆ ئاماده‌بوان خسته‌ڕو ، له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا گرنگی ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره‌كارانه‌ی به‌كارێكی پێویست‌و گرنگ دایه قه‌ڵه‌م. له كۆتاییدا خه‌ڵات به سه‌ر زانا‌و كه‌سایه‌تیه‌كاندا دابه‌شكرا كه ڕۆڵی تایبه‌تیان هه‌بوه له‌ومزگه‌وته‌دا. شایانی باسه لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانیش خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پی به‌خشرا. |