لقی سۆران سه‌ردانی ناوچه‌ی گۆڕه‌زی پارتی ده‌كات


به‌مه‌به‌ستی ئاراسته‌كردنی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه‌، شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان كه‌ له‌ به‌رێزان مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق‌و مه‌لا مسته‌فا باپشتی‌و، مه‌لا خدر خه‌لیفانی‌و، مه‌لارسول گه‌زنه‌یی‌و، مه‌لاوه‌لی دری كارگێرانی لق، به‌ یاوه‌ری مه‌لاوه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران سه‌ردانی باره‌گای ناوچه‌ی گۆڕه‌زی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كردو له‌لایه‌ن به‌رێز محسن سه‌دیق بادلی به‌رپرسی ناوچه‌و ئه‌ندامانه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی كران.

ئه‌مه‌و له‌ دانیشتنێكدا له‌ نزیكه‌وه‌ شاندی لق به‌ بۆنه‌ی دامه‌زراندنی ناوچه‌كه‌ پیرۆبایی خۆی گه‌یانده‌ به‌رپرسان‌و ئه‌ندامانه‌وه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان له‌ كاره‌كانیان بۆ خواستن، له‌ لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ به‌رپرسی ناوچه‌‌و ئاماده‌بوان خۆشحاڵی خۆیان به‌ سه‌ردانه‌كه‌ ده‌ربڕی‌و ئومێدیان خواست كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری نێوانیان بتوانن خزمه‌تی زیاتر به‌هاوڵاتیان بگه‌یه‌نن.

راگه‌یاندنی لقی سۆران