لقی سۆران پرسه‌و سه‌رخۆشی خۆی بۆ دوو مامۆستای ئاینی ڕاده‌گه‌یه‌نێت


به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكیانه‌وه‌ شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌رپرسی لق مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی و یاوه‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران  مه‌لا وه‌یسی مه‌لاسه‌عید ئاماده‌ی  پرسه‌ی خوالێخۆشبوو مام حسن بوون له ‌گوندی شێركاوه‌ كه ‌ده‌كاته‌ باوكی مامۆستا مه‌لا خالد شێركاوه‌یی.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌مان شاند به‌شداریان كرد له‌ پرسه‌ی مام محمد هه‌روته‌كۆنی كه‌ ده‌كاته‌ باوكی مامۆستا مه‌لا محمد هه‌روته‌كۆنی .

ئه‌مه‌و له‌ هه‌ردوو پرسه‌كه‌دا شانده‌كه‌ هیوای سێبوریان بۆكه‌س‌و كاره‌كه‌یان خواست‌و، داوای به‌هه‌شتیشیان بۆ خوالێخۆشبوان له‌خوای مه‌زن خواست‌و به‌شداری شانده‌كه‌ش بوه‌ مایه‌ی سوپاسگوزاری خاوه‌ن پرسه‌كان.

راگه‌یاندنی لقی سۆران