سۆران ئاماده‌كاری بۆ پێشوازی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ده‌كرێ

به‌بۆنه‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزو به‌ مه‌به‌ستی دانانی به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چۆنیه‌تی پێشوازی كردن له‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ (وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی) به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌ ئاماده‌بونی به‌رپرس و كارگێرانی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و تێبینه‌رانی ئه‌وقافی چۆمان و مێرگه‌سۆر و رواندز سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی كرد كه‌ باس له‌ بایه‌خدان به‌م مانگه‌ پیرۆزه‌ كرایه‌وه‌ و جه‌خیش له‌ سه‌ر رێنمایی و بریاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف كرایه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ جه‌خت له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ مامۆستایانی ئایینی به‌جوانترین شێوه‌  له‌ خزمه‌تی هاوڵاتیاندا بن و، هه‌روه‌ك بڕیاردرا چه‌ندین چالاكی ئه‌نجام بدرێن له‌ سازكردنی ئاهه‌نگی ئایینی و پێشبركێی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز و ده‌نگ خۆشی‌و ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی سه‌رتاسه‌ری بۆ پاك‌وخاوینی مزگه‌وته‌كان‌و پێشكه‌شكردنی چه‌ندین به‌رنامه‌ی ئایینی له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن‌و، له‌گه‌ل ده‌ركردنی خشته‌ی بانگ دان و بڵاوكردنه‌وه‌ی  بڵاوكراوه‌یه‌كی ئایینی.

لای خۆیانه‌وه‌ به‌شداربوانی كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌ڵێنی پاڵپشتی و سه‌رخستنی كار وچالاكیه‌كانیاندا .

راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران