لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری ئاهه‌نگی خولێكی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز ده‌كات


ڕۆژی 15_6_2014 شاندێكی لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا نجم الدین قادرلێپرسراوی لق و ئه‌ندامێتی كارگێڕانی لق به‌شداریان كرد له‌ مه‌راسیمی خولێكی تایبه‌ت به‌ له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز له‌ مزگه‌وتی چوارچرای شاری سلێمانی.

 سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌ به‌ چه‌ند ئایه‌تێك له‌ قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد، پاشان وته‌ی به‌خێرهاتن خوێتدرایه‌وه‌‌و، دواتر وتاری وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له‌لایه‌ن حاجی عه‌تا عبدالله به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئه‌وقافی پارێزگای سلێمانی خوێندرایه‌وه‌.

لێپرسراوی لقی سلێمانیش  وتارێكی وتارێكی پێشكه‌ش  به‌ ئاماده‌بوان كردو پێرۆزبایی له‌ سه‌رپه‌رشتیارو به‌شداربوانی خوله‌كه‌ كرد‌و باسی له‌ گرنگی كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ خولانه‌ كرد بۆنه‌وه‌كانمان تا زیاتر ئاشنابن به‌قورئانی پیرۆز، له‌به‌شێكی تری وته‌كه‌یدا باسی له‌ڕۆڵی گرنگی مزگه‌وته‌كان له‌ مێژوی گه‌لی كوردستان كرد به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌ هه‌ستیاره‌ی ئێستادا.

دواتر وتاری لێژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری خوله‌كه‌ خوێندرایه‌وه‌ و باسی له‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی خوله‌كه‌ بۆ ئاماده‌بوان كرد.

له‌ كۆتاییدا خه‌ڵات به‌سه‌ر یه‌كێتی زانایان و ئه‌وقاف و مامۆستایان و به‌شداربوانی خوله‌كه‌دا دابه‌شكرداو مه‌راسیمه‌كه‌ به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات.