لقی ڕانیە بەشداری کەمپینی پشتیوانی پێشمەرگە ده‌كات


رۆژی ٢٢-٦-٢٠١٤ لقی ڕانیە بەشداری کۆبونەوەیەکی فراوانی کرد کە لە هۆڵی شارەوانی ئەنجامدرا بۆ پشتیوانی پێشمەرگە، ئەمەو له‌ میانه‌ی كۆبونه‌كه‌دا گفتوگۆ لە سه‌ر چەند بابەتێک کرا.

 له‌ كۆبوه‌كه‌دا بڕیاردرا کەمپینێک ڕابگەیەنرێ بەناوی بەرگری لە نیشتیمان و پشتیوانی بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردستان، لهه‌ر له‌ میانه‌ی كۆبونه‌كه‌دا چوار گروپی حەوت کەسی پێکهات‌و ڕاگەیاندنی لق وەک یەکێک لە ئەندامی گروپی دووەمی ئەم کەمپینە دیاری کراو، ئەم کەمپینەش بەردەوام دەبێ لە داهاتودا بۆ چۆنیەتی پشتیوانی کردن لە پێشمەرگە بە ماددی و مەعنەوی.