له‌ دیداری یه‌كێتی زانایان‌و به‌ڕیوه‌به‌ره‌كانی ئه‌وقافی هه‌ولێر جه‌خت له‌ سه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوانیان ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا


رۆژی سێشه‌ممه‌ 24/6/2014 له‌ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له‌لایه‌ن مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆك‌و شێخ به‌هائه‌ددین نه‌قشه‌به‌ندی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و مه‌لا دڵشاد گه‌ڵاڵی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كان پێشوازی كرا له‌ شاندێكی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ئه‌وقافی هه‌ولێر، كه‌ پێكهاتبوون له‌ دكتۆر دیار عزالدین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئه‌وقافی هه‌ولێرو هه‌ریه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی ئه‌وقافی هه‌ولێرو ده‌وروبه‌رو مه‌خمورو شه‌قڵاوه‌و سۆران‌و كۆیه‌.

له‌ میانه‌ی دانیشتنێكدا باس له‌ رۆڵی دیاری مامۆستایانی ئایینی كرا له‌ بواره‌كانی ئایینی‌و نیشتیمانی‌و رۆشنبیری‌و، جه‌ختیش له‌ سه‌ر هه‌ماهه‌نگی‌و هاوكاری نێوان دام‌و ده‌زگاكانی ئه‌وقاف‌و یه‌كێتی زانایان كرایه‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌م بارودخه‌ی ئێستا كه‌ له‌ عێراق‌و هه‌رێمی كوردستان هاتۆته‌ ئاراوه‌.

له‌ ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ به‌رنامه‌كانی مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان كرایه‌وه‌ بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانی كوردستان.