لقی سۆران به‌شداری كۆبونه‌وه‌یه‌كی ده‌زگای ئه‌یلول ده‌كات


له‌سه‌ر بانگهێشتی ده‌زگای ئه‌یلول له‌ده‌ڤه‌ری سۆران شاندێكی لقی سۆران به‌سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق‌و یاوه‌ری مه‌لا ویسی مه‌لا سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران، له‌باره‌گای ده‌زگای ئه‌یلول ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌یلول بوون.

ئه‌مه‌و كۆبونه‌كه‌دا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ باسكردن‌و تاوتوێكردنی بارودۆخی ئه‌مرۆی كوردستان‌و رۆلی پێشمه‌رگه‌ له‌پاراستنی هه‌رێمی كوردستان.

شانده‌كه‌ی یه‌كێتی زانایانیش دووپاتی پشتیوانی‌و هاوكاری بۆسه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان كرده‌وه‌وو پشتگیری زانایانی سنوره‌كه‌یان شان به‌شانی برا پێشمه‌رگه‌كان ڕاگه‌یاند‌و، هه‌روه‌ها رۆڵی پێشمه‌رگه‌ی ئه‌یلولیشیان له‌قوربانی‌و خه‌بات‌و شۆڕشگێریدا به‌رزنرخاند.

هه‌روه‌ك له‌ لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ ده‌زگای ئه‌یلول سوپاسی خۆی بۆشانده‌كه‌و سه‌رجه‌می زانایان راگه‌یاندو خۆشحاڵبوون به‌ئاماده‌بوونیان له‌كۆبونه‌وه‌كه‌.

راگه‌یاندنی لقی سۆران