به‌رۆژوو بوون بۆ ده‌روون‌و جه‌سته‌‌و ته‌ندروستی مرۆڤ یه‌كجار به‌سووده‌

رۆژوو گرتن بۆ ئیسلاح‌و چاره‌سه‌ری نا‌وه‌‌وه‌‌و ده‌ره‌‌وه‌ی لاوازی‌و نه‌خۆشیه‌كانی ئاده‌میزاده‌، به‌ هۆی رۆژوه‌وه‌ چه‌نده‌ رۆحی ئاسووده‌ بێ‌، ئه‌‌وه‌نده‌ش جه‌سته‌ی ساغ‌و ته‌ندر‌وست ده‌كات, پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان(درودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێ: ( صوموا تصحوا )، واته‌: به‌رۆژوو بن ته‌ندروستیتان باش ده‌بێ‌.

 

له‌ زانستی نوێدا ئه‌و راستیه‌ سه‌لمێنراوه‌، كه‌ رۆژوو كاریگه‌ری ئه‌رێنی زۆری به‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤه‌وه‌ هه‌یه‌، به‌پێی چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشكی‌و زانستی ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ به‌رۆژوو بوون سوودی زۆری بۆ مرۆڤ له‌ رووی ده‌روونی‌و جه‌سته‌یی‌و ته‌ندروستیه‌وه‌ تێدایه‌.

 

له‌و باره‌وه‌ ( دكتۆر ئه‌له‌كیس كاریل) ی ئه‌وروپی كه‌ بر‌وانامه‌ی له‌ نۆبڵی پزیشكی ‌وه‌رگرتووه‌ له‌ كتێبی ( الاِنسان ژلك المجهول) دا ده‌ڵێ‌: رۆژوو كاریگه‌ری پاك بوونه‌‌وه‌ بۆ له‌شی ئاده‌میزاد دێنێته‌ ئارا‌وه‌, هیچ ژه‌هر‌و نه‌خۆشییه‌ك له‌ له‌شی كه‌سی رۆژوه‌وان نامێنێت.

 

هه‌روه‌ها (دكتۆر ئیدوارد بۆی) ئه‌مریكی ده‌ڵێ‌: هیچ ده‌رد‌و نه‌خۆشیه‌ك نیه‌ به‌ رۆژوو لانه‌چێ‌، ئه‌وه‌ ماوه‌ی 26 ساڵه‌ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشه‌كان به‌ رۆژوو ده‌كه‌م‌و داوایان لێده‌كه‌م مانگێك خۆیان له‌ خواردنه‌وه‌ خواردنه‌وه‌ بگرنه‌وه‌.

 

دكتۆر (به‌ده‌وی نیكولایف) مامۆستای په‌یمانگای ده‌روونی له‌ مۆسكۆ ده‌ڵێ‌: به‌رۆژووبوون نه‌خۆشیه‌ هۆشیه‌كان ناهێڵێ‌‌و له‌ تاقیكردنه‌وه‌م به‌سه‌ر 1000 نه‌خۆشدا بۆم ده‌ركه‌وت، كه‌ 65% یان به‌هۆی رۆژوو چاك بوونه‌وه‌.

 

هه‌روه‌ها دكتۆر (عبدالجواد الصاوی) له‌ كتێبی (الصيام معجزة علمية) ده‌ڵێ‌: رۆژوو ده‌زگای به‌رگری به‌هێز ده‌كا‌و له‌ش ده‌پارێزێ‌ له‌ نه‌خۆشی‌و رێژه‌ی خانه‌ به‌رپرسه‌ به‌رگریه‌كان زیاد ده‌كا، وه‌ مرۆڤ ده‌پارێزێ‌ له‌ قه‌ڵه‌وی‌و جه‌ڵده‌ی دڵ‌و فه‌قه‌ڕات‌و ره‌قبوونی خوێن به‌ره‌كان، ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كا، كه‌ رۆژوو گه‌شه‌ به‌‌و ماسوڵكانه‌ ده‌دا كه‌ به‌رپرسن له‌ دروستبوونی خڕۆكه‌ سوره‌كان‌و حه‌وانه‌وه‌ به‌ ریخۆڵه‌كان ده‌به‌خشێت‌و هێزی هه‌رس كردنی مادده‌ خۆراكیه‌كان زیاد ده‌كا‌و، حه‌زو هێڕشه‌ شه‌هوانیه‌كان‌و نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌كانیش كه‌م ده‌كاته‌وه‌.