لقی ڕانیە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا لەگەڵ چەند چالاکیەک


رۆژی (٢٥-٦-٢٠١٤) لە بارەگای لق بە ئامادەبونی زۆربەی کارگێڕان و بەرپرسی ناوچەکان کۆبونەوەی ئاسایی مانگانە ئەنجامدرا.

 سەرەتا بە چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز دەستی پێ کرد‌و، دواتر لەمیانەی وتەکاندا باسی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزکراو ئەو ئامادەکاریانەی کە بۆ ڕەمەزانیش پێویستە. لە بەشێكی تری كۆبونەوەكە بەگرینگیەوە باسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی كوردستان کراو هیوا خوازرا کە خزمەتگوزاربێ‌و کار بۆدوور خستنەوەی ئەو ئالۆزیانە بكرێت کە ئێستا دەوروبەری ئێمەی گرتۆتەوە، لە بەشێكی تری كۆبونەوەكەدا پشتیوانی مامۆستایانی ئایینیان بۆ هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان  دەربڕی.

دواتر بە گوێگرتن لە  ڕاپۆرتی ناوچەکان کۆتایی بە کۆبونەوەکە هات .

هەر هەمان ڕۆژ ڕاگەیاندنی لق سەرپەرشتی کردنەوەی مزگەوتی هودای لە گوندی کڵاوسوران کرد‌و، وتەی ئەوقاف پێشكەش كراو، وتەی یەکێتی زانایان لە لایەن بەڕێز مەلا قادری پیر مەمکی خوێندرایەوە و دەستخۆشی ئەوکارە خێرەی لە خێرخوازان كرد.

رۆژی (٢٦-٦-٢٠١٤) شاندێکی لق بە هاوبەشی ناوچەی ڕانیە بەشداری پێشانگایەکی کرد لە ئەوقافی ڕاپەڕین، کە گەنجێکی دەڤەرەکە لە سەرشێوەی کاری دەست بۆ جوانترین مزگەوتی جیهان ئەنجامی دابو.

لە لایەكی ترەوە بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانەوە لقی ڕانیە هەستا بە دابەشکردنی چەند پێشنیارێک بەسەر ئیدارەو جێنشینی رانیەو وتار بێژان و ئاسایش و بەڕێوە بەری ناحیەکان لە ناوچەکانی لق تا بەڕێزەوە ئەو مانگە بەڕێ بکرێ وخەلکی بە خۆشحالیەوە عیبادەتی تیدا ئەنجام بدەن.