لقی چەمچەماڵ بە ئامادەكاریە‌وە پێشوازی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دەكات‌و پێشانگایەكی خۆشنووسی ئیسلامیش دەكاتەوە


رۆژی پێنجشەممە ٢٦ /٦ /٢٠١٤ بە ئامادەبوونی لێپرسراوی لق بەرێز مامۆستا شێخ وەهاب بەرزنجی‌و سەرجەم كارگێڕان‌و لێپرسراوانی ناوچەكان و ئەندام ناوچەكان و ئەندامانی لیژنەی فەتوای شەرعی دانیشتنێكی چڕ و پڕیان ئەنجامداو چەندین بڕیاری پێویست درا سەبارەت بەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان‌و، هەروەها بۆ ئەنجامدانی چەند چالاكییەكی جۆر بە جۆر لەم مانگە پیرۆزەدا.

 

هەر هەمان ڕۆژ ٢٦ /٦ /٢٠١٤ بە ئامادەبو‌ونی بەڕێز (ئامانج محمد) قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ ‌و نوێنەرانی دەزگا حزبی ‌و حكومییەكان و كەسایەتییە كۆمەڵایەتییەكان  و ژمارەیەكی  زۆر لە زانایانی ئایینی لەلایەن لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستانەوە پێشانگایەكی خۆشنووسی ئیسلامی لە پێشوازی مانگی رەمەزانی پیرۆزدا  كرایە‌وە ، تابلۆكانی پێشانگاكە لەلایەن خۆشنو‌وسی شاری چەمچەماڵ (چیا گلی) ئامادەكرابو‌ون .

ساڵانە لەلایەن لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستانەوە لە پێشوازی مانگی رەمەزاندا بە مەراسیم و پێشانگای جۆراو جۆر هاتنی ئەم مانگە بەرز رادەگیرێـت.