لقی پشدەر كۆبونەوەی مانگانەی خۆی ئەنجامدەداو لەگەڵ وتارخوێنانیش كۆدەبێتەوەو بەشداری كۆكردنەوەی هاوكاری بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەكات


رۆژی 25/6/2014 لقی پشدەری یەكێتی زانایان كۆبونەوەیەكی لەگەڵ وتارخوێنان ئەنجامداو، تیایدا باس لەوەكرا كە پێویستە زانایانی ئایینی لە وتارەكانیاندا پشتگیری تەواوی ماددی و مەعنەوی  هێزی پێشمەرگەی كوردستان بكەن‌و جەماوەریش هان بدەن بۆ ئەم پشتگیریە، چونكە بەڕاستی ئەو ئەركەی  كە ئێستا پێشمەرگەی كوردستان ئەنجامی ئەدات ئەركێكی دینی‌و نیشتیمانی پیرۆزە ، ئەویش بۆ پاراستنی سنورو گیان و ماڵی هاوڵاتیانی كوردستان لەدەستی تیرۆرستان و دوژمنانی گەلەكەمان.

لە لایەكی ترەوە لقی پشدەر بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەوقاف‌و ڕێكخراوی چاوی خەڵك‌و قائیمقامیەتی پشدەر توانرا لە سەرجەم مزگەتەكانی ناو شاری قەڵادزێ‌ هاوكاری بۆ هێزی پێشمەرگەی كوردوستان كۆ بكرێتەوە و پاشان لیژنەیەك لە زانایان‌و ئەوقاف‌و قائیمقامیەت و ڕێكخراوی چاوی خەڵك پیًكهێنرا و  بەو بڕە پارەیەی كە كۆكرابۆوە ئازوقەو پێداویستیەكانی پێشمەرگەیان پێ كڕی و پاشان هاوكاریەكان گەیەنرایە دەستی هێزی پێشمەرگە لە سنوری (جەلەولا) .

رۆژی  26/6  بە ئامادەبونی مامۆستا ئەحمەد لێپرسراوی لق و زۆربەی كارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەكان لقی پشدەر كۆبونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامداو  پشتگیری هێزی پێشمەرگەی كوردوستان و خۆ ئامادەكردن بۆ پێشوازی لەمانگی پیرۆزی ڕەمەزان و چەند بابەتێكی تریش  لە كۆبونەوەكەدا باس كرا.