به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان بەهۆی ئەو بارودۆخە ناهەموارەی كە لە ناوەڕاستی عیراق روویداوە، رۆژانە دوور لە هەموو عورفێكی ئاینی‌و مرۆییی چەندین كاری دوور لە بەها ئاینی‌و مرۆڤاقەیتیەكان لە لایەن چەكدارانی داعشەوە لە هەمبەر هاوڵاتیانەوە ئەنجام دەدرێت‌و، رێژەیەكی بەرچاویان لە خەڵك دووچاری ئازار‌و ئەشكەنجە داوە، تا لە ئەنجامدا خەلكێكی زۆر گیانی لە دەست داوەو، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆر له مزگه‌وته‌كانیان كردۆته پێگه‌ی سه‌ربازی‌و هێرشی به‌رده‌وام ده‌كه‌نه سه‌ر مزگەوت‌و حوسه‌ینیه‌و مه‌زار‌و گۆڕی پیاوچاكان‌و كه‌نیسه‌ی مه‌سیحیه‌كان‌و په‌رستگه‌ی ئێزیدیه‌كان" ئێمه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێم‌و مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان نیگه‌رانی خۆمان له‌م هه‌ڵسوكه‌وته دوژمنكارانه‌ی داعش‌و هه‌موو گروپه هاوبیره‌كانی ده‌رده‌بڕین‌و ئه‌م كرده‌وانه به هۆكاری قوڵكردنه‌وه‌ی شه‌ڕی تائیفی‌و ناكۆكی نێوان موسڵمانانی ده‌زانین" بۆیه داوا له مامۆستایانی ئاینی ده‌كه‌ین لە میانەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە لە وتار‌و وه‌عزه‌كانیاندا تیشك بخه‌نه سه‌ر مه‌ترسیه‌كان‌و ده‌ره‌نجامی ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه‌و خه‌ڵكی كوردستان‌و به تایبه‌تیش گه‌نجه‌كانمان له‌م كرده‌وه نامرۆڤانه ئاگادار بكه‌نه‌وه‌و له‌هه‌مان كاتتدا سۆز و خۆشه‌ویستی زیاتر بۆ پێشمه‌رگه‌و هێزه ئه‌منیه‌كانی كوردستان له دڵی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان (به هه‌موو پێكهاته ئاینی‌و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانیه‌وه) په‌یدا بكه‌ن. یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان- وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئاینی 6/7/2014 |