لقی سۆران مامۆستا مه‌لا قادر برادۆستی به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌


شاندێكی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌رپرسی لق به‌رێز مه‌لاخالد مه‌له‌كی‌و كارگێڕانی لق‌و به‌ یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لا سه‌عید ، سه‌ردانی مامۆستا مه‌لا قادر برادۆستیانكردو له‌لایه‌ن به‌رێزیانه‌وه‌ به‌گه‌رمی پێشوازی له‌ میوانه‌كان كرا.

له‌سه‌ردانه‌كه‌دا شاندی میوان له‌ نزیكه‌وه‌ هه‌واڵی ته‌ندروستی مامۆستایان پرسی كه‌ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه‌ باری ته‌ندروستی تێكچوو بوو، به‌و بۆنه‌وه‌ هیوای ساغی‌و سه‌لامه‌تی‌و هاوپه‌رۆشی‌و هاوكاری خۆشیان بۆ به‌رێزیان دووپاتكرده‌وه‌، هه‌روه‌ك به‌رێزیشیان له‌ به‌رامبه‌ر سه‌ردانه‌كه‌یاندا سوپاسی شانده‌كه‌ی كرد.

راگه‌یاندنی لقی سۆران