یەكێتی زانایان دڵخۆشە بە گەڕانەوەی مام جەلال‌و پەیامێكیش ئاراستە دەكات


ئێمە وەك یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دڵ خۆشبووین بە بۆنەی گەڕانەوەی بەڕێز مام جەلال سەرۆك كۆماری عێراق‌و سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، هیوای لەش ساغی‌و تەمەن درێژی بۆ دەخوازین.

هیوادارین گەڕانەوەی سەرۆك مام جەلال ببێتە مایەی یەكخستنی زیاتری ناو ماڵی كوردو بەرەو پێشبردنی كوردستان‌و جێبەجێكردنی داواكاریە هەنوكەییەكانی خەڵكی كوردستان‌و، هۆكارێك‌و هاندەرێكیش بێت بۆ چاككردنی دۆخی ئێستای عێراق‌و ئاشتكردنەوەی پێكهاتەكانی.

یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

19/7/2014