به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وه‌ك سه‌رۆككۆماری عێراق یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی له به‌ڕێز دكتۆر فوئاد مه‌عسوم ده‌كات. به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان بەریز دکتۆر فوئاد مەعسوم/ سەرۆککۆماری عێراق به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی به‌ڕێزتان وه‌ك سه‌رۆككۆماری عێراق پیرۆزباییه‌كی گه‌رماتان لێده‌كه‌ین‌و، هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ به‌ڕێزتان ده‌خوازین، ئومێده‌وارین له پۆسته‌كه‌تدا سه‌ركه‌وتوو بیت‌و، ده‌رفه‌تێكی زێڕین بێت بۆ خزمه‌تكردنی گه‌لانی عێراق، به‌تایبه‌تی بۆ كورد، كه ئه‌مڕۆ له هه‌موو كات زیاتر پێویستی به هیممه‌ت‌و برایه‌تی‌و پێكه‌وه‌كاركردن هه‌یه. لێره‌شه‌وه پشتیوانی زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌ڕێزتان ده‌رده‌بڕین له هه‌ر كار‌و هه‌نگاوێك خزمه‌ت به گه‌ل‌و ئایین‌و نیشتیمانه‌كه‌مان بكات. یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان 24/7/2014 |