به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز سه‌رۆكی مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید به‌ناوی زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان جه‌ژنه پیرۆزه له كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی ئایینی‌و زانستی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئیسلامی ده‌كات‌و، له په‌یامه‌كه‌یدا جه‌غت له برایه‌تی‌و هه‌ماهه‌نگی‌و كاری هاوبه‌ش ده‌كات بۆ په‌ره‌دانی زیاتر به ریزه‌كانی موسڵمانان‌و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی ژیانی موسڵمانانه‌و زانستیانه، هه‌روه‌ك هیوای خواست خه‌موو لایه‌ك له لای خۆیه‌وه كار بكات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كان‌و ناخۆشیه‌كان‌و نه‌هێشتنی ململانێ‌و دووبه‌ره‌كی له ناو ریزه‌كانی موسڵمانان. هه‌ندێك له‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی جه‌ژنه پیرۆزه‌ی بۆ ناردووون بریتین له: (د. أحمد محمد الطيب شێخی ئه‌زهه‌ر ، د. محمد عبدالفضيل القوصي جيَطري سه‌رۆكی رابیته‌ی عاله‌می ده‌رچووانی ئه‌زهه‌ر ، د. علي قه‌ره‌داغی ئه‌مینداری گشتی یه‌کێتی جیهانی زانایانی موسولمان، د. معتصم الخزنوي که‌سایه‌تی ئایینی کوردی، د. سمير مراد الشوابكة سه‌رۆکی ناوه‌ندی ئیمامی شافیعی زانستی له ئۆرده‌ن، د. نواف التكروري ئه‌مینداری گشتی ده‌سته‌ی زانایانی فه‌له‌ستین له ده‌ره‌وه، د. محمد كورماز سه‌رۆکی کاروباری ئایینی له کۆماری تورکیا، عمرو مصطفى الورداني ئه‌میداری فه‌توا له خانه‌ی فه‌توای میسری، د. عبدالكريم ئون ئالانراگری کۆلێژی شه‌ریعه له دیاربه‌کر، طالب بيوك به‌رێوه‌به‌ری گشتی ده‌زگای فه‌زاله‌ری فێرکاری، د. محمد عبدالحكيم الأزهري یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی ناوه‌ندی رۆشنبیری سووننی له هیند، د. محمد ياسر المسدي ئه‌مینداری گشتی رابیته‌ی زانایانی سووریا، د. مجدي محمد محمد عاشور راوێژکاری ئه‌کادیمی موفتی میسر، د. محمد وسام خضر ئه‌مینداری فه‌توای نووسراو له خانه‌ی فه‌توای میسری، شيخ الإسلام طلعت صفا تاج الدين موفتی گشتی موسولمانانی روسیا. |