دیاره یه‌كێتی زانایانی ئاینیی هه‌ر وڵاتێك به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه، كاتێك فه‌توا بۆ هه‌ر دیارده‌و حاڵه‌تێكی ئاسایی‌و نائاسایی ده‌دات، له‌ڕێی لیژنه‌ی فهتواكانیانهوهو پشتبه‌ست به‌چه‌ندین ماده‌ی یاسایی‌و شهرعییو قورئانی پیرۆز‌و پسپۆڕیی زانا ئاینییهكانیانو كه‌سانی رۆشنبیر‌و شاره‌زا له‌و بواره‌دا كه پێویسته فه‌تواكه‌ی بۆ بده‌ن ئه‌و فه‌توایه ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش لای هه‌موومان ئاشكرایه، كه فه‌توای ئه‌و یه‌كێتییه به‌ڕێزه كاریگه‌ریی زۆری به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه هه‌یه‌و هاوڵاتیان ده‌خاته به‌رده‌م قه‌ناعه‌تێكه‌وه كه ره‌هایه‌و ئیحتیمالاتی تیاناهێڵێتهوه، به‌تایبه‌تی كۆمه‌ڵگه خۆرهه‌ڵاتییه‌كانی وه‌ك ئه‌م وڵات‌و هه‌رێمه‌ی خۆمان، له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ ئامارێكی ترسناكی له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له‌هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه، كه به‌یه‌كێتی زانایانی ئاینیی كوردستانه‌وه، زۆرێك له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی ههرێمو رێكخراوه‌كانی ژنان‌و ئافره‌تان كه‌م تا زۆر ئه‌و ئاماره‌یان ره‌تكرده‌وه‌و (به‌بێ ئینساف‌و ناڕاست‌و شێواندنی راستییه‌كان ناوه‌زه‌ندیان كرد)، دیاره دوای ئاشكراكردنی ئاماری ئه‌و رێكخراوه مقۆمقۆ له‌ناو خه‌ڵك‌و میدیا كوردییه‌كان دروست بوو، كه وای له‌یه‌كێتی زانایانی ئاینیی كوردستان كرد بیر له‌وه بكاته‌وه فه‌توایه‌كی بۆ ده‌ربكات، كه له‌ڕاستیدا ئه‌مه مایه‌ی ده‌ستخۆشیی‌و به‌ده‌نگه‌وه هاتنو خه‌مخۆری ئه‌و یه‌كێتییه‌یه بۆ خه‌ڵكی كوردستان، كه بیرۆكه‌كه‌یان له‌جێی خۆیدایهتیو پێویستییه‌كی مێژویشه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه فه‌تواكه‌ی لیژنه‌ی باڵای فه‌توای یه‌كێتی زانایانی ئاینیی كوردستاندا وه‌لی ئه‌مری كچه‌كه‌ی ئازاد كردووه له‌وه‌ی كچه‌كه‌ی خه‌ته‌نه بكات یان نا، واته نه‌هاتووه به‌ته‌واوه‌تی فه‌توایه‌كی نامهتاتی بدات‌و بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ته‌واوه‌تی بدات، له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه فه‌تواكه دڵنیا نییه له‌وه‌ی كه خه‌ته‌نه‌كردنی كچان له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه زیانی هه‌یه یان نا، بۆیه لهفهتواكهدا هاتووه ده‌ڵێت: (هه‌ر كاتێكیش له‌لایه‌نی ته‌ندروستییه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ركه‌وت، كه خه‌ته‌نه‌كردن زوو یان دره‌نگ زیان به‌ئافره‌ت ده‌گه‌یه‌نێت، نه‌كردنی باشتره)، واته تائێستا یه‌كێتی زانایانی ئاینیی له‌وه دڵنیا نه‌بووه‌ته‌وه كه خه‌ته‌نه‌كردنی كچان چ كاره‌ساتێك له‌ڕووی ته‌ندروستییه‌وه ده‌خولقێنێت، هه‌ربۆیه خه‌ته‌نه‌كردنی خستۆته‌وه به‌رده‌م رهحمو به‌زه‌یی به‌خێوكه‌ر، له‌كاتێكدا ئه‌و لیژنه به‌ڕێزه ده‌یتوانی نه‌ك به‌ته‌واوه‌تی مه‌نعی ئه‌و دیارده‌و تاوانه بكات كه ده‌رهه‌ق بهمێیهنهكانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌كرێت، به‌ڵكو ده‌یتوانی زۆر به‌سانایی فشار بخاته سه‌ر حكومهتو پارله‌مانی كوردستان بۆ بهیاساكردنو به‌تاوان ناساندنی ئه‌و دیارده‌یه، هاوكات ده‌شیانتوانی فشارێكی زیاتر بخه‌نه‌سه‌ر هاوڵاتیان تا به‌ته‌واوی نه‌ك خه‌ته‌نه‌ی كچه‌كانیان بكه‌ن، به‌ڵكو هه‌ر بیریشی لێنه‌كه‌نه‌وه. |