به‌یاوه‌ری هه‌ر یه‌ك له به‌رێزان سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌رێز مه‌لا عبدالله مه‌لاسه‌عید‌و، مه‌لا وه‌یسی مه‌لا سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران‌و، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لا خالید مه‌له‌كی به‌رپرسی لق‌و ژماره‌یه‌ك كارگێر‌و ئه‌ندامانی لق به‌شداریان كرد له پرسه‌ی باوكی مامۆستا مه‌لا سوله‌یمان هه‌سنانی، ئه‌مه‌و له‌پرسه‌كه‌دا سه‌رۆكی زانایان هاوخه‌می خۆی به خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو راگه‌یاندو داواكاربوو له‌خوای گه‌وره به به‌هه‌شتی به‌رینی شادبكات‌و سێبوریش به‌كه‌س‌وكارو خانه‌واده‌كه‌ی بدات. هه‌روه‌ك خاوه‌نی پرسه‌كه‌ش سوپاسگوزاری خۆیان ئاراسته‌ی شانده‌كه‌و سه‌رۆكی زانایان كرد بۆ ئاماده‌بونیان له‌پرسه‌كه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆخواستن. له لایه‌كی تره‌وه شاندێكی لقی سۆران له ناحیه‌ی گه‌لاله به‌یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید‌و هه‌روه‌ها به‌رپرسی ناوچه‌ی چۆمانی یه‌كێتی زانایان مامۆستامه‌لا عبدالله شێركاوه‌یی ئاماده‌ی پرسه‌ی خوشكی نه‌ژاد عه‌زیز سورمێ بوون، به‌م بۆنه‌وه شانده‌كه هاوپه‌رۆشی خۆیان گه‌یانده بنه‌ماله‌ی خوالێخۆشبوو‌و داواكاربوون خوای گه‌وره بیخاته به‌ردلۆڤانی میهره‌بانی خۆی، ئه‌مه‌و خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبووش سوپاسی هاوپه‌رۆشی شانده‌كه‌یان كرد‌و ئومێدی سه‌ركه‌وتنیان بۆ خواست. راگه‌یاندنی لقی سۆران |