به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی پیرۆزبایی جه‌ژن به مامۆستایانی ئاینی‌و كه‌سایه‌تیه دیاره‌كانی سنوره‌كه، لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لاخالید مه‌له‌كی به‌رپرسی لق‌و هه‌روه‌ها یاوه‌ری به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران به‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید سه‌ردانی مامۆستایانی ئاینی‌و پیاو ماقوڵانی سنوره‌كه‌یان كرد‌و، له نزیكه‌وه په‌یامی جه‌ژنیان ئاراسته‌كردن‌و هیوای قه‌بوڵ بوونی تاعه‌تی ره‌مه‌زان‌و رۆژوه‌كانیان له‌خوای گه‌وره بۆداواكاردن. هه‌روه‌ك له به‌سه‌ركردنه‌وه‌كاندا سوپاسی وتاربێژ‌و مامۆستایانی ئاینیان كرد كه له مانگی ره‌مه‌زانداو له پێناو گه‌یاندنی ئامۆژگاری‌و ڕێنماییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان له‌خزمه‌ت هاوڵاتیاندا درێغیان نه‌كردو به‌رده‌وام بوون له به‌جێ گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌یان. ئه‌مه‌و له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه مامۆستایان‌و كه‌سایه‌تیه‌كان سوپاسی سه‌ردانی شاندی میوانیان كرد‌و ئومێدی به‌خته‌وه‌ریان بۆخواستن. راگه‌یاندنی لقی سۆران |