یه‌كێتی زانایان داوا ده‌كات خه‌ڵكی كوردستان وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی‌و نیشتیمانی‌و مرۆڤایه‌تی به‌ هانای ئاواره‌كانه‌وه‌ بچن


دوای ئه‌وه‌ی به‌ هۆی ئه‌و شه‌ڕو رووبه‌ڕوبونه‌وانه‌ی له‌ شه‌نگال‌و زومارو ناوچه‌كانی تری كوردستان روویداو خه‌ڵكێكی زۆر له‌م ناوچانه‌ بۆ پاراستنی گیانی خۆیان روویان كرده‌ ناوچه‌ ئارامه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ داوا له‌ خه‌ڵكی دڵسۆزی كوردستان ده‌كات به‌ بێ فه‌رق‌و جیاوازی وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی‌و نیشتیمانی‌و مرۆڤایه‌تی به‌ هانای ئه‌و خه‌ڵكه‌ لێقه‌وماوه‌ بچن‌و یارمه‌تی‌و هاوكاریه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌ تایبه‌تی ئه‌و ئاوارانه‌ی روویان له‌ پارێزگای دهۆك كردووه‌.

یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

4/8/2014