ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 6/8/2014، به‌رێز مامۆستا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به‌یاوه‌ری شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانی سنووری لقه‌كانی هه‌ردوو پارێزگای هه‌ولێرو دهۆك به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتیوانی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی ئاواره‌كان‌و گه‌یاندنی هاوخه‌می به ئێزیدیه‌كان سه‌ردانی ده‌ڤه‌ری شێخانی كرد. له‌و باره‌وه به‌رێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به ماڵپه‌ڕی زانایانی راگه‌یاند: به ئامانجی گه‌یاندنی هاوخه‌می‌و نیگه‌رانیمان سه‌باره‌ت به‌و بێڕێزیانه‌ی ده‌رهه‌ق برا ئێزیدیه‌كان كراوه، به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م زانایانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌رێز میر حازم ته‌حسین به‌گ میری ئێزیدیه‌كانمان كرد‌و له نزیكه‌وه پێمان راگه‌یاندن، كه ئێمه وه‌ك زانایانی ئایینی په‌رۆشی ئێوه‌ین‌و دڵته‌نگین سه‌باره‌ت به‌و كردانه‌ی داعش به‌رامبه‌ر ئێزیدیه‌كان ده‌یكات، وه ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێزیدیه‌كان هاتووه ئێمه له‌لای خۆمانه‌وه وای ده‌بینین به‌سه‌ر هه‌مووانه‌وه هاتبێت. سه‌رۆكی زانایان گوتیشی: ئه‌و بێ رێزیه‌ی به‌رامبه‌ر ئێزیدیه‌كان ده‌كرێت، شتێكی پێچه‌وانه‌ی ئیسلامه، چونكه ئیسلام ئایینی ئاشتی‌و پێكه‌وه‌ژیان‌و برایه‌تیه، وه كوردستان نمونه‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یی بووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داعش ده‌یكات به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته خانه‌ی ئیسلامه‌وه‌و بگره ئامانجیانه ئه‌و برایه‌تی‌و پێكه‌وه ژیانه بشێوێنن. له‌به‌شێكی تری قسه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی گوتیشی: ده‌مانه‌وێ ئه‌وه رابگه‌یه‌نین كه مامۆستایانی ئایینی رۆڵی ئیجابی ده‌گێڕن‌و هاوخه‌می ئه‌و وه‌زعه‌ن، بۆیه وێڕانی ئه‌و نیگه‌رانیه مامۆستایانی ئایینی داوای هاوكاری‌و به‌پیره‌وه چوون‌و كۆمه‌كی له خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی كوردستان ده‌كه‌ن بۆ ئێزیدیه‌كان، كه ئێستا له ره‌وشێكی خراپ ژیان به‌سه‌ر ده‌بن‌و وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی‌و مرۆیی‌و نیشتانی هاوكاریكردنیان پێویسته. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه بابه شێخ میر ته‌حسین به‌گی سه‌رۆكی جڤاكی رۆحانی ئێزیدیه‌كان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی‌و به‌خێرهێنانی شاندنی زانایان، ئه‌و سه‌ردانه‌ی به گرنگ وه‌سف كرد‌و ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ری‌و هه‌نگاوه‌ی به زۆر دانا، هه‌روه‌ك هیواشی خواست هه‌مووان هاوكاری یه‌كتر بین بۆ رێگری له‌هه‌ر ئه‌گه‌رێك رووبه‌رووی كوردستان بێته‌وه. |