لقی ڕانیە کۆبونەوەی ئاسایی و نائاسایی خۆی ئەنجامدا


رۆژی (٢٦/٧/٢٠١٤) بە ئامادەبونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان ،لقئ رانیە کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا کە بەڕێز ( م.مستەفا) جێگری لق سەرپەرشتی کۆبونەوەکەی کرد و باسی  لە چۆنیەتی عیبادەتی مانگی ڕەمەزان کردو هیوای خواست جەژن بەخۆشی بێتە پێش وئەمەو دوای گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێکی هەنوکەیی بە خوێندنەوەی ڕاپۆرتی ناوچەکان کۆتایی بەکۆبونەوەکە  هات ، 

هه‌روه‌یها رۆژی (٥/٨/٢٠١٤) لەسەر ڕاسپاردەی مەکتەبی تەنفیزی  لقی رانیە کۆبونەوەکی نائاسایی ئەنجامدا ، بە بەشداری کارگێری لقەکان  و بەرپرسی ناوچەکان و لیژنەی فەتوا ی لق ، کەتیایدا باس لە ڕەوشی ئێستای عێڕاق و کوردستان کرا و ئەو شەڕ و ئاژاوەی بەرۆکی وڵاتی گرتۆتەوە، بۆیە لەژێر ڕۆشنایی فەرموودەی خوا و پێغەمبەر(صلی الله علیه وسلم) پارێزگاری لە خاک و وڵات بەشتێکی پیرۆز و واجب دەزانن ئیدانەی هەر کارێکی نەشیاو دەکەن و پشتگیری بۆ پێشمەرگە بە پێویست دەزانن بە هەموو جۆرەکانیەوە ، کەئیستا (داعش ) و گروپە چەکدارەکان بونەتە هەرەشە بۆ سەر خاکی نیشتمان.