لایەنگریکردنی رێكخراوە تیرۆریستیەكانی وەكو داعش حەرامە

موفتی وڵاتی میصر: روخاندنی مەزاری پێغەمبەران بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ ئیسلام ناگونجێ

راوێژكاری موفتی میصر: لایەنگری‌و چوونە ناو رێكخراوە تیرۆریستیەكانی وەكو داعش لە رووی شەریعەتی پیرۆزی ئیسلامەوە حەرامەو زۆركردنیش لە مەسیحیەكان بۆ بوونە موسڵمان‌و دەركردنیان بۆ ناشیرین كردنی دینی پیرۆزی ئیسلامە.

موفتی وڵاتی میصر شەوقی عەلام سەركۆنەی دەرهێنانی قەبری پێغەمبەران‌و پیاوچاكان‌و تەقاندنەوەی مەزارو مزگەوتەكان لە عێراق دەكەین‌و كە كۆتاییەكەی تەقاندنەوەی مزگەوت‌و مەزاری یونس پێغەمبەر بوو (سەلامی خوای لە سەربێت)، كە ئەو جۆرە رەفتارانەی رێكخراوە تیرۆریستیەكان كە دەیكەنە سەر پیرۆزیەكان لەگەڵ  ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و هیچ ئایینێكی تر ناگونجێ‌و، مرۆڤە دەروون سەلیمەكانیش رێز لە مردوو دەگرن‌و ئەم جۆرە رەفتارانە قەبوڵ ناكەن.

ئاماژەی بەوەش كرد ئەو جۆرە كۆمەڵانە نەزانن بەرامبەر ناوەرۆكی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و ژیانی پێغەمبەری سەروەر (درودی خوای لە سەر بێَت)، كە ماوەی (13) ساڵ لە مەككە بووە دەستی بۆ ئەو سەدان بت‌و خوا درۆینانە نەبردووە كە لە مەككە هەبوونە، كەچی ئەوانە دەسدرێژی دەكەنە سەر مەزارو گۆڕی پێغەمبەران‌و پیاوچاكان‌و مزگەوتەكان!.

موفتی وڵاتی میصر داواشی لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی‌و بەرپرسانی عێراقی‌و رێكخراوی یونسكۆ كردووە بە هانای پیرۆزیەكان‌و شوێنەوارە ئیسلامیەكانەوە بچن لە وڵاتی عێراق.

لە لایەكی ترەوە راوێژكاری موفتی میصر دكتۆر ئیبراهیم نەجم رایگەیاندووە:  رێكخراوی تیرۆریستی "داعش" بە بیركردنەوە گومڕایەكانیان‌و لە ژێر ناوی دین‌و درووست كردنی دەوڵەتی ئیسلامی فێڵی لە زۆر لە گەنجان كردووە كە چی لە راستیدا ئەمە هەمووی بۆ ناشیرین كردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و تێكدانی وڵاتانی موسڵمان‌و رشتنی خوێنی مرۆڤەكانە.

روونیشی دەكاتەوە كە پەیوەندی بەستن‌و خۆشویستنی ئەم جۆرە رێكخراوە تیرۆریستیانە، كە تێكۆشانیان بۆ تێكدانی وڵاتان‌و ناشیرین كردنی ئایینی ئیسلامە لە روانگەی شەریعەتی ئیسلامەوە حەرامەو دروست نیە‌و، پێویستە بەربەستێك بۆ ئەو بیركردنەوە روخێنەرو صەدامیانەش دابنێین.

لە كۆتاییدا دەڵێ: ئەوەی كە رێكخراوی "داعش" لە عێڕاق‌و سوریا دەیكات لە ترس‌و تۆقاندن‌و تێكدانی ئەو دوو وڵاتەو وڵاتانی تر دەچێتە بەرژەوەندی دوژمنانی ئیسلام‌و، هۆكارێكیش بۆ دەستوەردانی وڵاتانی بێگانە لە وڵاتە عەرەبی‌و ئیسلامیەكان.

لە لایەكی ترەوە دكتۆر ئیبراهیم رایدەگەیەنێت ئەوەی بەرامبەر مەسیحیەكانی عێڕاق دەكرێت لە زۆرلێكردنیان بۆ بوونە ئیسلام یا وەدەرنانیان لە شارەكانی خۆیان هیچ پەیوەندی بە ئایینی ئیسلامەوە نیە، چونكە شەریعەتی ئیسلام ئازادی بیروڕای بۆ مرۆڤەكان فەراهەم كردووەو  حەڕامی كردووە بە زۆركردن خەڵك بكرێ بە موسڵمان‌و خوای گەورەش بۆمان روون دەكاتەوە كە زۆركردن لە دیندا نیە.

جێنشینەكانی پێغەمبەریش لە كاتی رزگاركردنی شوێنەكانیان بە رەفتاری جوانەوە هەڵسوكەوتیان لەگەڵ خاوەن پەرتوكەكان كردووە، پێشەوا عومەر (رەزای خوای لەسەر بێت) دوای فەتحی شاری قودس نامەیەكی نارد بۆ خەڵكەكەی ئەو شارە: تێیدا هاتووە لە خۆتان‌و ماڵ‌و شوێنی پەرستشەكانیشتان ئەمین بن‌و تووشی دڵەراوكێ مەبن.

ئەو كردەوە ناشیرنانەی كە لە لایەن ئەو رێكخراوانەوە دەكرێت پێغەمبەریش ئازار دەدات‌و ئیسلامیش ناشیرین دەكات،  چونكە پێغەمبەر (درودی خوای لە سەر بێَت) دەفەرموێ: (ألا من ظَلَمَ مُعَاهِدًا أو انْتَقَصَهُ أو كَلَّفَهُ فَوْقَ طَاقَتِهِ أو أَخَذَ منه شيئا بِغَيْرِ طِيبِ نَفْسٍ فَأَنَا حَجِيجُهُ يوم الْقِيَامَةِ) راوه أبوداود.

هەركەسێ ستەم لە پەیمانلێوەرگیراوێك بكات یا ماڵی بخوا ئەوە پێغەمبەر (درودی خوای لە سەر بێَت) بۆ خۆی لە سەری دەبێتە داواكارو بە بەڵگەشەوە بە سەریدا زاڵ دەبێت.

رێكخراوی داعش دین لە بۆ هەواو هەوەسی خۆیان بەكار دەهێنن نەوەك خۆیان لەگەڵ دین بگونجێنن‌و، وەرگرتنی سەرانەش لە خاوەن پەرتوكەكان لە شوێنی خۆی دانیە‌و گۆڕینی دەقەكانە  لە بۆ غەیری شوێنی خۆی‌و، زانایانی ئیسلامیش فەتوایان داوە گەر غەیرە موسڵمانەكانی وڵاتانی ئیسلامی لە پاراستن‌و بەرگری كردن لە گەڵ موسلًمانان بەشدار بوون‌و شەریان لەگەڵ دوژمنان دەكرد ئەو كاتە سەرانەیان لە سەر نامێنێت.

لینكی فەتواكان بە زمانی عەرەبی:

1-   http://www.dar-alifta.gov.eg/Viewstatement.aspx?ID=3010&text=%D8%AF%D8%A7%D8%B9%D8%B4

2-   http://www.dar-alifta.gov.eg/Viewstatement.aspx?ID=3036&text=%D8%AF%D8%A7%D8%B9%D8%B4

3-   http://www.dar-alifta.gov.eg/Viewstatement.aspx?ID=3040&text=%D8%AF%D8%A7%D8%B9%D8%B4