به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه كه كه‌سانێكی نابه‌رپرس‌و نادیار له‌م هه‌فته‌یه‌دا به نامه‌و ده‌سدرێژیکردنه سه‌ر ماڵ و ئۆتۆمبێله‌کانیان هه‌ره‌شه‌یان له مامۆستایانی ئایینی کردووه، له‌وانه نامه‌ی هه‌ره‌شه‌ئامێزیان بۆ هه‌ر هه‌ر یه‌ك له مامۆستا مه‌لا موختار زه‌ڵمی له گه‌ره‌کی پێنجی حه‌سارۆك و مامۆستا مه‌لا شازاد له مزگه‌ورتی به‌در ناردووه، نامه‌کان هه‌ولێکی نامه‌سئولانه‌ن بۆ هێنانه‌وه‌ی پشێوی و دڵه‌راوکێ له ناو هاوڵاتیان و هه‌وڵێکی ترسنۆکانه‌شن بۆ ساردکردنه‌وه‌ی مامۆستایانی ئایینی له هه‌ڵمه‌تی دیفاعکردن له کورد‌و کوردستان، که ئه‌مه‌ش خه‌یاڵێکه قه‌ت پێی ناگه‌ن. ئێمه له یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، وێڕای سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌م كاره ترسنۆكانه، له هه‌مان كاتدا له یه‌كه‌مین هه‌نگاودا پشتیوانی خۆمان بۆ ته‌واوی ئه‌م مامۆستایانه ده‌ربڕیوه‌و، پێشمان وایه ئه‌مه هه‌ولێكی چه‌واشه‌كارانه‌یه بۆ شێواندنی وێنه‌ی مامۆستایانی ئایینی، كه هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن مامۆستایانی ئایینی پشتیوانی راسته‌قینه‌و به‌هێزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌نه، چ له هاندانی پێشمه‌رگه‌و پیشاندانی پیرۆزى كاره‌كه‌یان، یان له هاندانی خه‌ڵكی كوردستان بۆ وره به‌رزی و پشتیوانی راسته‌قینه‌ی پێشمه‌رگه، به‌تایبه‌تی وتاری هه‌ینی هه‌مووی وتاری سه‌نگه‌ر‌و پشتیوانی بوو بۆ پاراستنی كوردستان. لێره‌وه وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌م كاره ناشیرینه، داوا ده‌كه‌ین لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌تایبه‌تی ئاسایش و پۆلیس به‌دواداچوونی ورد بۆ ئه‌م بابه‌ته بکه‌ن و سه‌ره‌داوی ئه‌م که‌سه گێره‌شێوێنانه ببیننه‌وه، چونکه ناکرێ ئه‌م بابه‌ته به ساده‌یی و بێ به‌دوادچوونی ورد‌و لێپێچینه‌وه‌و سزادان تێپه‌ڕ بێت، ئێمه‌ش وه‌ك یه‌کێتی زانایان له ده‌ستکه‌وتنی که‌مترین سه‌ره‌داو، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به سزای راسته‌قینه‌ی خۆیان بگه‌ن، که پێمان وایه ئه‌وانه مه‌ترسییان له تیرۆریستان و تابووری پێنجه‌م زیاتره، تا رێگه نه‌درێت که‌سانێکی نابه‌رپرس شله‌ژان دروست بکه‌ن. یه‌کێتی زانایانی ئاییینی ئیسلامی کوردستان 9/8/2014 |