لقی چەمچەماڵ بەشداری پرسەیەكی كرد لەهەڵەبجەی شەهید

رۆژی پێنجشەممە 14-8-2014 هەر یەكە لە بەرێزان مامۆستا شێخ وەهاب سەنگاوی بەرپرسی لق و مامۆستا عبدالوهاب مەولود بەرپرسی ناوچەی بەردەقارەمانی یەكێتی زانایان و مەلا حسیب صدرالدین بەهاورێیەتی جەنابی مامۆستا مەلا ئەحمەدی شافیعی بەشداری پرسەی خوالێخۆش بوو (حمە رشید محمد) كرد لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید و دواتریش سەردانی ماڵی مامۆستا مەلا سامان كرا .

شایەنی باسە كۆچكردوو برا گەورەی بەرێز مامۆستاجمال ئیمامیە كە بەرێزیان بەربرسی زانایانی هەڵەبجەن و وتاربێژن لە مزگەوتی پاشا لە پارێزگای هەڵەبجە.