لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان‌و گروپی ناسنامەی كوردستان (30) تەن خۆراك دابەش دەكەن بەسەر ئاوارە كوردەكاندا

رۆژی پێنجشەممە 14-8-2014 گروپی ناسنامەی كوردستان بەهاوكاری لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان برٍی (30) تەن  برنج‌و شەكر و رۆنیان دابەشكرد بەسەر ئەو خێزانە ئاوارە كوردانەی كە لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەكانیدا نیشتەجێ‌ بوون و سەرجەم ئەو بڕە خۆراكەش لەلایەن كوردێك بە ناوی (باران ئاكری) دابین كرابوو كە خەلكی كوردستانی سورە (ئەرمینیا) و جۆری خۆراكەكانیش لە رووی كواڵیتیەوە لە ئاستیكی بەرزدابوون و هەر یەكە لە بەرێزان شێخ هەژار خاوێی و شێخ إحسان كانی چناری و كاك فریاد إسماعیل كە ئەندامی گروپی ناسنامەی كوردستانن و بەرێزان مامۆستا وەهاب سەنگاوی بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەكێتی زانایان و مامۆستا حەسەن زەنانی و شێخ دارا عبدالقادر ئامادەی دابەشكردنی خۆراكەكە بوون بەسەر خێزانە كوردەكاندا.

شایەنی باسە گروپی ناسنامەی كوردستان چەند رۆژێكە دامەزراوە لە شاری سلێمانی و ئامانجیان خزمەتكردنە بە پرسە نەتەوایەتییەكان و داكۆكی كردن لە هەر كوردێك لە كوردستان یان دەرەوەی كوردستان .