لقی پشــدەر بەردەوامە لە سەر هاوكاری ئاوارەكان‌و پشتگیری پێشمەرگەی كوردستان

رۆژی چوارشەممە 13/8/2014  لە بینایەی تێبینەرایەتی ئەوقاف ‌و بە هەماهەنگی لقی پشدەری یەكێتی زانایان بە ئامادەبونی قائیمقام و ئاسایشی قەڵادزێ‌ كۆبونەوەیەكی گشتی مامۆستایانی ئاینی قەڵادزێ ئەنجامدرا... لە میانەی تەوەرەكانی ناو كۆبونەوەكە تەئكید لەسەر پشتیوانی مادی و مەعنەوی لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كرایەوە، بەتوندی ئیدانەی هێرشە دوژمنكاری و نامرۆیی و نائیسلامیەكانی داعش كرا بۆسەر خاك و خەڵكی كوردستان.

لە رۆژی پێنجشەممە  14/8  لقی پشدەر بە هەماهەنگی لەگەڵ تێبینەرایەتی كە لە كەناڵی كوردسات راستەوخۆ پەخش كرا داوای لە دانیشتوانی پشدەر كرد كە بەگیانێكی موسڵمانی‌و نیشتیمان پەروەری و مرۆڤـــدۆستییەوە بێن بەهانای ئەو كوردە ئاوارەو لێقەماوانەوە.

رۆژی یەكشەممە 17/8  لقی پشدەری یەكێتی زانایان پێشوازی كرد لە مامۆستا هیوا بەڕێوەبەری قوتابخانەی  ئاینی پشدەر ، لە میانەی دانیشتنەكەدا باسی ئەو بوارانە كرا كە پێویستی بە هەماهەنگی یەكتری هەیە بۆ بەرەو پێشەوەبردنی بواری ئاینی لە دەڤەری پشدەردا..

هەروەها لقی پشدەر لە ماوەی رابردوودا بە هەموو شێوەیەك هاوكار بووە بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری لە مزگەوتەكان بۆ لێقەوماوانی ناوچەی شەنگال.