قەزای شەقڵاوە: بەرامبەر هەڵوێستە نیشتیمانیەكەیان خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێتە زاناینی ئایینی

بە مەبەستی دەست خۆشی كردن‌و بەخشینی خەڵاتی رێزلێنان بە زانایانی ئایینی بەرامبەر هەڵوێستە نیشتیمانیەكەی زانایانی ئاینی بە تایبەتی لەم ماوەیەی دواییدا لە دژی دوژمنانی گەلی كورد رۆژی سێشەممە 19/8/2014ز هەر یەك لە قائیمقام‌و سەرۆكی شارەوانی‌و بەرێوەبەری گەشت‌و گوزارو بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە سەردانی لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایانیان كرد.

وەفدی مێوان لە لایەن  بەرپرس‌و كارگێرانی لق‌و بەشێكی بەرچاو لە زانایانی ئایینی پێشوازیان لێكرا‌و، دوای بەخێرهێنان‌و گفتووگۆو راگۆڕینەوە لە نێوانیان، دواتر حاجی سەرباز بەرێوبەری ئەوقافی شەقڵاوە لە جیاتی دام‌و دەزگاكانی شەقڵاوە خەڵاتی رێزلێنانی بەخشی بە بەڕێز مامۆستا تەحسین خۆشناو بەرپرسی لقی شەقلاوەی یەكێتی زانایان لە جیاتی زانایانی ئایینی دەڤەرەكە بەرامبەر ئەو هەڵویستە جوان‌و جوامێرانەی كە مامۆستایانی ئایینی دەڤەرەكە بینیان لە سەر ئەو رەوش‌و روداوانەی كە رویاندا لە كوردستان‌و هاندانی خەڵك بۆ دیفاع‌و بەرگری كردن لە ئایین‌و خاك‌و وڵات‌و ئابڕوو نیشتمان.

هەر لە هەمان رۆژدا حاجی سەرباز بەرێوبەری ئەوقافی شەقلاوە خەڵاتی رێزلێنانی بەخشی بە بەرێز م.سامی ئۆمەر پێشنوێژو وتاربێژی مزگەوتی شەهیدان بە بۆنەی كۆتایی هێنان بە دەورەی خوێندن‌و لەبەركردنی قوڕئانی پیرۆز لە وەرزی هاویندا بۆ ساڵی پێنجەم بەسەركەوتویی.

راگەیاندنی لقی شەقڵاوەی یەكێتی زانایان

م یوسف علی گەرەوەیی