بە هەماهەنگی نێوانیان لقی سۆران‌و ئەوقاف كۆمەك بۆ ئاوارەكانی شنگال كۆدەكەنەوە

بەمەبەستی هاوكاری‌و بەدەنگەوەچوونیان لقی سۆرانی یەكێتی زانایان‌و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران هەلمَەتێكی كۆكردنەوەی كۆمەك‌و هاوكاریان راگەیاند بۆ ئەمە مەبەستەش وتاربێژانی مزگەوتەكانی سنورەكەو مامۆستایانی ئاینی ڕاسپێردران.

هەروەك لەم بارەیەوە مەلاوەیسی مەلاسەعید بەناوی لقی سۆران‌و ئەوقافی سۆران رایگەیاند: وەك ئەركێكی ئاینی‌و نەتەوەی هەڵساون بەو هەلمَەتە بۆ برا ئاوارەكانمان لە ناوچەكانی شەنگال‌و دەوروبەری ، كە خۆشبەختانە هاولاتیان بەگەرم‌و گوڕیەكی زۆرەوە بەشداریانكردوەو ئەنجامێكی باشی هەبوە لە كۆكردنەوەی هاوكاریەكان .

ئەمەو بەرێزیان ئاماژەی بەوەش كرد كە هەلمەتەكە تا رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت‌و لە ڕێگەی لێژنەیەكی تایبەتەوە هاوكاریەكان دەگەیەنرێنە شوێنی مەبەست.

راگەیاندنی لقی سۆران