سۆران: یه‌كێتی زانایان كۆمەك‌و هاوكاری بەسەر ئاوەراكان دابەش دەكات

سەرلە بەیانی رۆژی شەممە 23/8/2014 دوای ئەوەی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان ‌و ئەوقاف بەهەماهەنگی نێوانیان هەڵسان بەهەڵمەتێكی كۆكردنەوەی كۆمەك‌و هاوكاری لە رێگەی مزگەوتەكان بۆ ئاوەراكانی شەنگال‌و دەوروبەری، بە ئامادەبوونی هەریەك لە مامۆستا مەلا خالد مەلەكی بەرپسی لق‌و مەلاویسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران‌و كاك هەڤال بەرێوەبەری ناحیەی دیانا، لە ڕێورەسمێكی تایبەتدا كەژمارەیەك مامۆستای ئاینی بەشداربوون كۆمەك‌و هاوكاری بەسەر ئاوەراكان دابەشكرا.

ئەمەو لەو بارەیەوە بەرێز وەیسی مەلاسەعید بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران بەناوی لق‌و ئەوقافی سۆران رایگەیاند كەهەلمەتەكە كۆتای هات‌و دەستكرا بەدابەشكردنی ئەو كۆمەك‌و هاوكاریانەی كەلەرێگەی مزگەوتەكان‌و بەهەوڵ‌و هیممەتی مامۆستایانی ئاینی كۆكرابویەوە ئەمرۆ بەسەر ئاوەرەكان دابەشكرا كە لە لایەن دوژمنانی گەلی كوردەوە لەسەر ماڵ‌و حاڵ‌و زێدی خۆیان دەركراون بۆ ئەم مەبەستەش لە ورێیەوە سەرجەم پێداویستی‌و كەل‌و پەل‌و خۆراكی جۆراو جۆرەكان بۆیان دابینكراوەو هەوڵدراوە كەمێك لە ئازارەكانیان كەم بكرێتەوە، كە ئەمەش دیسانەوە هاو پەرۆشی گەلی كوردو یەكدەنگی‌و خەمخۆری كەلتوری كوردی‌و موسولمانەتیمان نیشانەدا كەهەمیشە خەمی مرۆڤ‌و كەسانی لێقەوماومان لە بەرچاوبن‌و لەرووی پێكەوە ژیان‌و بەدەنگەوە چوونی یەكتریش كوردستان یەكێكە لەمەڵبەندە دەوڵەمەندەكانی ناوچەكە كە هیوای خواست بەزوترین كات بگەڕینەوە سەرماڵ‌و حالی خۆیان.

هەروەك لەرێورەسمەكەشدا سوپاسێكی بێ پایانی مامۆستایانی ئاینی كرا كەهەمیشە خاڵی سەرەكی بوونە لەهاوكاری كردن‌و پشتیوانی كردنی برائاوەرەكانمان، لەلایەن خۆشیانەوە ئاوارەكان سوپاسی خۆیان ئاراستەی دام‌و دەزگا ئیداریەكانی سنورەكە بەگشتی‌و هەروەها لقی سۆرانی یەكێتی زانایان‌و ئەوقافی سۆران كرد كە پشتیوان بوون بۆهاوكاری‌و یارمەتیدانیان ‌و بەو بۆنەوە خۆشحاڵی خۆیان بۆ بەرێوەبەرانی كەمپینەكە راگەیاندو هیوای سەركەوتنیان بۆخواستن.

راگەیاندنی لقی سۆران