لە كۆبونەوەی لقی رانیەدا رۆڵی پێشمەرگە بەرز راگیراو سوپاسی زانایانی ئایینیش كرا

  رۆژی ٢٥/٨/٢٠١٤ بە ئامادە بونی بەرپرسی لق و کارگێران و بەر پرسی ناوچەکان، لقی رانیەی یەكێتی زانایان کۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

 سەرەتای كۆبونەوەكە بە چەند ئایەتێك لە قورئانی پیرۆز دەستی پێکرد، دواتر بەرپرسی لق وێرای بەخێرهێنانی ئەندامان‌و، دواتر تیشكی خستە سەر رۆڵی پێشمەرگە بۆ پارێزگاری لە کوردستان‌و  پشتیوانی زانایان بۆ ئەو کارە پیرۆزەی پێشمەرگەكان‌و لەوێوە بەرپرسی لق دەستخۆشی لە زانایانی ئایینی كرد لە بەرامبەر ئەم هەڵوێستە ئایینی‌و نیشتیمانیە.

دواتر ئیدانەی ئاوارەکردنی ئێزیدیەکان‌و ئەوکارە نەشیاوانەی کەرودەدەن بەرانبەر کوردستان‌و عیراق‌و هەروەك ئیدانەی ئەو كارە نەشیاوەیان كرد كە بەرامبەر موسڵمانان ئەنجامدرا لە پارێزگای دیالە‌و بو بە هۆی کوشتنی پۆلێك لە موسڵمانان.

بەگوێ گرتن لەراپۆرتی ناوچەکان کۆتایی بە کۆبونەوەکە هات‌و داواکرا لە مەکتەبی تەنفیزی کە ئەوانیش داوابکەن كە حکومەت‌و پەرلەمان سوپاسنامەیەک ئاراستەی زانایانی ئایینی بکەن، کە پشتیوانی ئەو هەل‌و مەرجەی ئیستای كوردستان بوون.