دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند حاڵه‌تێك هاتنه‌پێش تێیدا مامۆستایانی ئایینی بانگهێشتی دادگا‌و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كران، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له (6/8/2014) نووسراوێكی ئاراسته‌ی لێژنه‌ی ئه‌وقافی په‌رله‌مانی كوردستان كرد‌و، تێیدا داوا ده‌كات: (هه‌ر لێپرسینه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ زانایانی ئایینی پێویسته له رێگای وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی‌و یه‌كێتی زانایانه‌وه بێت‌و، به‌بێ ئاگاداری ئه‌م دوو ده‌زگایه زانای ئایینی راپێچی دادگا نه‌كرێت). دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌م داواكارییه لێژنه‌ی ئه‌وقافی پەرلەمان نووسراوێكی بۆ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان به‌رزكرده‌وه‌و، پێشنیار ده‌كه‌ن هه‌ر زانایه‌كی ئایینی كه ئیجرائاتی یاسایی له‌گه‌ڵ بكرێت، با له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و كاروباری ئایینی بێت، چونكه ده‌زگایه‌كی فه‌رمی حكوومیه‌و زۆربه‌ی زۆری زانایان فه‌رمانبه‌رن له‌م ده‌زگایه. هه‌روه‌ها پێشنیار ده‌كه‌ن ئه‌م حه‌سانه‌یه پیاوانی ئایینه‌كانی تریش بگرێته‌وه. دوای به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشنیاره‌ی لێژنه‌ی ئه‌وقاف سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رۆژی 20/8/2014 بە ژمارە (4/3/2406) نووسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه، له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژه به نووسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایان‌و رای لێژنه‌ی ئه‌وقاف لە پەرلەمان كراوه‌و بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌وانه‌كراوه: (به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون‌و جێبه‌جێكردنی كاری پێویست به پێی یاسا). شایانی باسه ده‌ستگیركردنی مامۆستایانی ئایینی به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار، كه وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه نیگه‌رانی یه‌كێتی زانایانی لێكه‌وته‌وه، بۆیه ئه‌م داوایانه‌یان به‌رزكرده‌وه، به‌و ئومێده‌ی جێبه‌جێ بكرێت، به سوپاسه‌وه په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌م داواكارییه‌ی یه‌كێتی زانایانی قبوڵ كردووه. |